نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردراوی بەریتانیا دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردراوی بەریتانیا دەکات

لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە: “بەڕێز کییەر ستارمەر؛ پیرۆزباییتان لێدەکەم بە هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ ئێوە بۆ بەردەوام بوون لە هاوبەشیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا”.

ڕۆژی (4ـی تەمموزی 2024) هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەچوو، پارتی کرێکارانی ئەو وڵاتە سەرکەوتنێکی گەورەی لە هەڵبژاردنەکە بەدەستهێنا و کۆتایی بە 14 ساڵ فەرمانڕەوایی پارتی پارێزگاران هێنا، هەروەها دەرگاکانی داونینگ ستریتی بەڕووی سەرۆکەکەیدا، کییەر ستارمەر، کردەوە.

بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە، پارتی کرێکارانی بەریتانیا بووە خاوەنی 412 کورسی کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەریتانیای بەدەستهێنا، پارتی پارێزگارانیش ژمارەی کورسییەکانی بۆ 121 کورسی کەمکردەوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *