سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: پێویستە هەرێمی كوردستان و هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان بەشدار بن

مەسرور بارزانی: پێویستە هەرێمی كوردستان و هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان بەشدار بن

دووشەممە 10/6/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆكی حكوومەت دەڵێـت: “وێڕای پیرۆزباییکردنمان بەبۆنەی دەستبەکاربوونی، جەختمان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە.”

ئەوەشی گوتووە: “باسمان لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کرد کە عێراق و تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئاماژەشمان بە پێویستیی بەشداربوونی هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەو پرۆژە ستراتیژییەدا کرد.”

کونسوڵی گشتیی تورکیا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە.

چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و هەوڵەکانی دەست پێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

بەپەلە

لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی هوتێل ڕەشید چەندین پۆستی ڕادەستی عەرەب کرد

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەشێك لە ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی و عەرەبە فاشی و میلیشیاكانی كەركووك كەوتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *