سەرەتا / کوردستان / زیاتر لە 85 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕادەستی حکوومەتی فیدراڵ كرا

زیاتر لە 85 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕادەستی حکوومەتی فیدراڵ كرا

لە چوارچێوەی لێكتێگەیشتنەكانی نێوان سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ، بەشێك لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شوبات، ڕادەستی حكوومەتی فیدڕاڵی كرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2024، بۆ یەكەمجار بڕی 85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هەزار دینار كە بریتییە لە 50%ی داهاتی باج و ڕەسمی گومرگیی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شوبات بەپێی راپۆرتەكانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
بەپێی زانیارییەكان، ئەم هەنگاوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، یەكەمین جارە، لە دوای ساڵی 2003وە تاوەكوو ئەمڕۆ، بەشێك لە داهاتی نانەوتی ناوخۆ ڕادەستی حكوومەتی فیدڕاڵ بکرێت، ئەمەش دوای ئەو پێشكەوتن و ڕێككەوتنانەی كە لەسەر بابەتی مووچە و هەندێك لە بابەتە داراییەكان لە نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی هاتوونەتە ئاراوە.
ئەم هەنگاوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجامی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانییە.

بەپەلە

بارەگای بارزانی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی بڵاو کردەوە

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها چوارچێوەی گشتیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *