نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەمزووانە مووچەی هەموو پێشمەرگە دەبێتە ئەلیكترۆنی

بەمزووانە مووچەی هەموو پێشمەرگە دەبێتە ئەلیكترۆنی

وەزارەتی پێشمەرگە لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: له‌ پرۆژه‌ی “هه‌ژماری من” وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پيشەنگ بووە لە كاره‌كانیدا و تا ئێستا 75%ی پێشمه‌رگه‌ توانیویانە كارتە بانكییەكانیان وه‌ربگرنە‌وه.

راشیگەیاند: پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و رۆژانه‌ پێشمەرگە كارتی زیاتر له‌ بانكه‌كان وه‌رده‌گرنەوە.

هەروەها رایگەیاند: مانگی رابردوو ژمارەیەکی زۆر لە پيشمەرگە مووچەكانيان لە ڕيگاى ئای تی ئێم وه‌رگرتووەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە جەختیشی كردەوە كە بەمزووانە مامەڵەی تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە لە پڕۆژەی “هەژماری من” تەواو دەبێت و ئەو كات مووچەی هەموو پێشمەرگەیەك دەبێتە بانكی و بەشێوەی ئەلیكترۆنی وەردەگیرێت.

هەروەها سوپاسى تيمەكانی پڕۆژەی “هەژمارى من”یان كرد کە بەردەوام لە هاوكارى و هەماهەنگى دان لەگەڵیاندا بۆ بەردەوامیدان بە پڕوسەكە و سەرکەوتنی.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *