نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / بەدران حەبیب: هەڵبژاردنی گشتی مەکەن و 100 کەس بەڕێککەوتن بکەنە پەرلەمانتار

بەدران حەبیب: هەڵبژاردنی گشتی مەکەن و 100 کەس بەڕێککەوتن بکەنە پەرلەمانتار

بەدران حەبیب نوسەری گەورەی کورد دەڵێ:ئەم هەڵبژاردنە گشتییەی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان، دیار نییە ئەم گەلە بەرەو چ چارەنووسێک دەبات، هەموو ئەو سیناریۆیانەی بە بیر و هزری من و خەڵکی تردا رادەبوورن، لەو جۆرانەنین گەشبینییان لێوە بێتە بەدیکردن.

دەڵێ:وەک دەبینین، هەرێمی کوردستان ئێستە خۆی لە تەنگژەی ئابووری و سیاسەت و کارگێڕی و زۆر جۆری تری تەنگژەدا رۆژان بەسەر دەبات،جا بۆ ئەوەی تەنگژەی تر نەیەتە بان ئەم تەنگژەیلە، من پێشنیاز دەکەم.

دەنوسێ: ئەمجارە هەڵبژاردنی گشتی نەیەتە کردن، بگرە سەت ئەندام بە رێککەوتنی هەموو لایەک بۆ پەرلەمان بێنە دانان، ئەم سەت ئەندامە هەر سەتی تەکنۆکرات و خاوەن پسپۆڕی و شارەزایی و تاقیکردنەوە بن، تەمەنیان لە پەنجا کەمتر نەبێت.

هەروەها، جڤاتێکی وەزیرانی دە پازدە کەسی و سەرۆک وەزیرانێک هەر بەو شێوەیەی وتم بێنە دانان،
ئەمانە بۆ ماوەی چوار ساڵ کار بکەن بۆ رێکخستنەوەی پێوەندی لەگەڵ بەغدا، کار بکەن بۆ رێکخستنەوەی کاروباری ناوەخۆی کوردستان و پۆلیس و باری دادگە و کردنی سەرژمێری گشتی و دەرکردنی یاسایەکی تر بۆ هەڵبژاردن.
دوای چوار ساڵەکە، ئەوجا هەڵبژاردنی گشتی بێتەوە کردن،ئەم چوار ساڵە پشووێکی باش دەبێت بۆ ئەم حزبانە کە ئێستە زۆر بە ململانەی یەکترەوە ماندوون، دەماری کرژیان لەم چوار ساڵەدا کەمێک خاو ببێتەوە و پشوویان بێتەوە بە بەردا.

هەروەها بۆ ئەوەی ئەم گەلە لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا وچانیک بدات و بینێکی بێتەوە بەر،هەموو لایەک فرە شەکەت و ماندوون، با پشووێک وەرگرن، ئەمە چاترین هەنگاو دەبێت بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی تازە، دەیکەن بیکەن نایکەن دڵنیا بن هەموو لە ناو دەچین.

بەپەلە

شکستی مەدرەسەی سلێمانی

د. بەهرۆز جەعفەر چۆن کە دەوڵەت شکست دەهێنێت لە ڕۆڵ بینینەکانی خۆی، ئیتر دیاردەی توندڕەویی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *