🔹ڕاگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە:
لەسەر فەرمانی رێزدار “مەسرور بارزانی” سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز ، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات کە لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بوونی (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت، و داوای تەرخانی دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت کە هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچە خۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن . داوا لە هەموولایەکیش دەکەین پاڵپشتی ئەم هەنگاوەی حکومەت بن و لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێم هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێبکات .
لە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ٤ی ٢٠٢٤ ، وەزارەتی پەروەردە لیستی کۆی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت.
ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردە