نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / راگەیەنراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

راگەیەنراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: ماوەیەکە هەندێک زانیاری نادروست و چەواشەکارانە دژی پرۆژەی (هەژماری من) لێرەو لەوێ بڵاو دەکرێتەوە، بەپێویستمانزانی چەن زانیارییەک لە سەر پرۆژەکە و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو.

کورتەیەک لە پرۆژەی هەژماری من:

پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لەلایەن نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە ئاگاداری سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە ڕەزامەندی بانکی ناوەندیی عێراق لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

مەبەستی پرۆژەی “هەژماری من” دروستکردنی بانک نییە، بەڵکو پرۆژەیەکی گشتگیری دارایی پێشکەوتووە کە ئامانج لێی دابینکردنی ڕێگەیەکی پارێزراو و گونجاوە بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سەردەم و دابینکردنی مووچە و پێدانی چەندین جۆری قەرز و سلفە و پێشینە لەلایەن بانکەکانەوە بۆ فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێمی کوردستان، هەروەها سەرچاوەیەکە بۆ ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و کۆتایهێنان بە گەندەڵی.

پرۆژەی هەژماری من دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی داتای ورد و دروست و شەفاف لەسەر خەرجی و داهاتەکان، هەروەها پێشکەشکردنی چەندین جۆر سلفە و پێشینە بە فەرمانبەران و سوودمەندانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت کە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ئابووری و بوژانەوەی سێکتەرە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

بانکە بەشداربووەکان:

پێنج بانک بەشدارن لە پرۆژەکەدا کە ئەوانیش بریتین لە:

● BBAC Bank

● RT Bank

● NBI

● Cihan Bank

● IIB

کە سەرجەمیان لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتیان پێدراوە و باوەرپێکراون.

هەروەها بۆ دڵنیابوون لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە تەندروستن و هیچ سزایەکیان لەسەر نییە لە پەیوەندیەکی بەهێزداین لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا و سەرجەم ئەو بانکانە ناسراون و خاوەن ئەزموون و ژێرخانی دیجیتاڵی بەهێزن.

لە ئێستادا سێ بانکی دیکەی باوەڕپێکراو لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە لەسەر هێڵن بۆ بەشداریکردنییان لە پرۆژەکە، شایەنی باسە بەشداریکردنی هەندێک بانک لە پرۆژەی هەژماری من رەتکراوەتەوە بە هۆکاری ئەوەی ئەو بانکانە شکستیانهێناوە لە بەدیهێنانی داواکارییەکانی پرۆژەکە و یاخود لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە خراونەتە لیستی سزاوە.

بەپێی دواین بڕیارەکان لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق، پێویستە سەرمایەی (رأس المال) هەریەک لەو بانکە تایبەتانەی کە بەشدارن لە پرۆژەی هەژماری من زیاد بکرێت لە (250) بۆ (400) ملیار دیناری عێراقی تاوەکو کۆتای ساڵ، ئەم بریارە لەپێناو بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە و دڵنیای دەدات لە پاراستنی مووچە و پاشەکەوتی مووچەخۆران.

بەرهەم و خزمەتگوزارییە بانکییەکان:-

پرۆژەی هەژماری من زیاتر لە 19 خزمەتگوزاری بانکی پێشکەش مووچەخۆران دەکات و تێچووی مانگانەی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان تەنها بڕی (2500) دیناری عێراقییە کە بە بەراورد بە (پرۆژەی تەوتین) لە عێراق کە تەنها پێشکەشکردنی یەک خزمەتگوزارییە بۆ زۆرینەی مووچەخۆران ئەویش پێدانی پارەی مووچەیە بە شێوازی کاش.

لە کاتێکدا کە مووچەخۆران لە پرۆژەی تەوتین لە عێراق مانگانە بڕی 6 هەزار بۆ ڕاکێشانی مووچە دەدەن بە دەروازەکانی دابەشکردنی مووچە (PoC/منافذ) واتا وەرگرتنی 6000 دیناری عێڕاقی بۆ ڕاکێشانی هەر ملیۆن دینارێک.

ئامانجێکی دیکەی پرۆژەکە دەستڕاگەیشتنی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکانەوە بە مووچەکانیان لە ڕێگەی ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) بەشێوەیەکی پارێزراو و شەفاف. بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان نزیکەی (1000) ئامێری ڕاکێشانی پارە دابنرێت و لە ئێستادا نزیکەی 100 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە شاری هەولێر دانراون و 24 کاتژمێر کاران. لەهەمانکاتدا دانانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە کوردستاندا هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیژی بانکی ناوەندیی عێراق کە بۆ سەرجەم بانکەکانی عێراق دانراون.

فراوانبوونی پرۆژەی هەژماری من:

ئێستا پرۆژەی هەژماری من لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 40 هەزار مووچەخۆر هەژماریان بۆ کراوەتەوە و قۆناغی یەکەمی گەڕانەوەی کارتی بانکیش بۆ فەرمانبەران دەستی پێ کردووە لە هەردوو پارێزگاکە.

ئامانجی پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە بە هەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراقی، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ یەک ملیۆن هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی دروست بکرێت و مووچەکانیان لە ڕێگای هەژماری بانکی وەربگرن.

1- ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەکە بەردەوام لە زیادبووندایە.

2- بەشداربووی پرۆژەی (هەژماری من) ئازادە لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆی لەناو پرۆژەکە و گۆڕینی بانکێک بۆ بانکێکی تری ناو پرۆژەکە.

3- هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت دەستکاری حسابی هیچ خاوەن هەژمارێک بکات جگە لە خاوەنی هەژمارەکە خۆی نەبێت.

4-هەموو فەرمانبەر و مووچەخۆرێک بەپێی قەبارەی مووچەکەی و ئەو ڕەسیدەی لە ڕێی هەژمارەکەیەوە بەدەستی دەهێنێت، سوودمەند دەبێت لە قەرز و پێشینەکان لەلایەن بانکە ئەهلییەکانەوە.

بەپەلە

بەریتانیا سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەڕەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *