نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / راگەیەندراوێك لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

راگەیەندراوێك لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ هەینی پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی (مەحکەمەی نادەستووری و نافیدراڵی) بڵاوی كردەوە كە تا ئێستا بە پێی دەستوور، عێراق دادگایەکی دەستووری نییە و ئەو دادگایە بە نادەستووری بەردەوامە و بڕیارەکانیشی نایاسایی و نادەستووریین.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: “ئێمە هەموومان لەگەڵ سەروەریی یاسا و دادگایەکی بێلایەن و دەستووریین. بەڵام تا ئێستا بە پێی دەستوور، عێراق دادگایەکی دەستووری نییە و ئەو دادگایە بە نادەستووری بەردەوامە و بڕیارەکانیشی نایاسایی و نادەستووریین. ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگایە دەکەن لەبەرئەوەیە لە بەرژەوەندیی ئەوان هەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری نادەستووری دەدات. بەڵام پێویستە خەڵکی کوردستان بزانێت کە خۆفرۆشان لایان گرنگ نییە چەند مافی دەستووری کوردستان بە دەستەوە دەدەن.”

پێشەوا هەورامانی هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە بەهۆی ئەوەی ئەم بەناو دادگایە لە بەرژەوەندیی ئەوان و دژی حکوومەت بریار دەدات، مافی دەستووریی هەرێم پێشێل دەكات، کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی بەشەرەفی کورستان بەرامبەر بە خاکفرۆش و ماففرۆشان هەڵوێستی جدی وەرگرن و رووبەروویان ببنەوە.”

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *