حه‌سه‌ن مارف مامۆستا و رۆشنبیر، به “وشه”ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هاوكاری و رێنیشانده‌ری ئه‌و شۆڤینییانه نه‌بێت، ئه‌وانه به ئاشكرا له‌سه‌ر تیڤی سنگ ده‌رناپه‌ڕێنن و بڵێن كه‌ركووكمان به رێككه‌وتن وه‌رگرتووه‌ته‌وه و قودسی كوردستان نییه.
دەڵێ:له ژێره‌وه ئه‌وه‌یان پێده‌كه‌ن و له سه‌ره‌وه حه‌یایان ده‌به‌ن، حزبێكی خاوه‌نی مێژووی ده‌یان ساڵه له‌گه‌ڵ ره‌یان كلدانی ده‌ست تێكه‌ڵ بكات و به‌كاری بهێنێت بۆ خۆی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌م راستییه نه‌زانێت، هه‌ر بۆ ئه‌وه واباشه وای به‌سه‌ر بێت، تا ئێسته‌یش عه‌قڵی عێراقییه‌كان به‌و جۆره‌یه تا زیاتر دژایه‌تیی كورد و كوردستان بكه‌یت، تا زیاتر قسه به هه‌رێم و هێرش بكه‌یته سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم، ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه كار ده‌كه‌ن.