نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مونا قەهوەچی: سەركۆماری عێراق خەوتووە

مونا قەهوەچی: سەركۆماری عێراق خەوتووە

ئەمڕۆ هەینی 15/3/2024، مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان، لە بابەتێكدا كە لەژێر ناونیشانی (سەرکۆمار ئاوا نابێت خەمسارد بێت)دا بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێت: “بەپێی دەستوور، سەرکۆمار پارێزەری دەستوورە، بەڵام وابزانم سەرکۆماری عێراق خەوتووە، بۆیە دەڵێم خەوتووە، چونکە چەندین مادەی دەستووری پێشێل کراون، جەنابیان یەک هەڵوێستیشی دەرنەبڕیوە، هەر تەنیا جارێک نەیپرسیوە بۆ؟”

ئاماژەی بەوەش داوە: “باشە ئاشکرایە کە پۆستی سەرکۆمارت بە شێوەی کۆتا و بە تەوافوق وەرگرتووە، خێرە ئێستا لە ئاست ئەو نادادی و زوڵمانەی لە پێکهاتەکان دەکرێت، بێدەنگی، باشە سەرکۆماری هەموو عێراقی، یان تەنیا خۆت بە نوێنەری لایەنێکی سیاسی دەزانی؟ خەڵکی کوردستان پێویستی بە سەرکۆمارێکی ڕاستەقینەیە، نەک ئاوا خەمسارد بێت لە سەرجەم ئەو کێشە و ئاریشانەی بۆ هەرێمی كوردستان و حکوومەتەکی دروست دەکرێن، یەک قسە چییە نەیکەی، لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی كوردستان ئەرکی سەرشانی جەنابتە بێیتە سەر خەت و بەرگری لەو مادە دەستوورییانە بکەیت، کە دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستانی دیاری کردووە.”
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان، پرسیار لە سەركۆماری عێراق دەكات و دەڵێت: “لە جەنابت دەپرسم، ئاگاداری ڕەوشی مووچەخۆرانی لە هەرێمی كوردستان چۆنە؟ ئەگەر هەستی نیشتمانییت هەیە کێشەی کوردستان لەسەر ئەستۆی بەڕێزتانە وەک سەرکۆماری عیراق، مەگەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش هەر هاووڵاتیی عێراق بن؟” ئایا بەرێزتان ئاگادارن چ غەدرێکی گەورە لە پێکهاتەکان کراوە، چەندین جار هاوارمان بۆ جەنابت کرد، کە بە ئەرکی دەستووریی خۆت هەڵسی و نەهێڵی لە وڵاتەکەت پێکهاتەکان لە پەرلەمان و بەشداریی سیاسی بێبەش بکرێن، ئاوا پارێزەری دەستوور دەکەی؟ ئاوا بەرگری لە سەرجەم پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق دەکەیت؟ بۆیە کاتی ئەوە هاتووە وەک پێکهاتە نەتەوەییەکان بپرسین ئایا پێکهاتەکان فەرامۆش کراون و ژیانیان لە عێراق کۆتایی هاتووە؟ ئایا رێپێدراوە پێشێلی دەستوور بکرێت و لەڕێی دادگاوە پێشێلی مافی پێکهاتەکان بکرێت و رەوشی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان نەهێڵدرێت.”

مونا قەهوەچی جارێكی دیكە لە سەركۆماری عێراق دەپرسێت: “باشە لە جەنابی سەرکۆمار دەپرسم، ئەگەر ئێستا لەسەر ئەو هەموو کێشە و پێشێلکردنی مادە دەستوورییەکان قسە نەکەی، ئەی کەی قسە دەکەی؟”

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *