نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە

پارتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە

پێشتریش جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، لە (1ـی کانوونی دووەم تاوەکو 6ـی ئاداری 2024)، 10 هەزار و 810 کارتی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان دابەش کراوە. بەشێوەیەک لەو ماوەیەدا، 109 هەزار و 18 کەس خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە، کە لە هەولێر 54 هەزار و 199 کەس خۆیان تۆمارکردووە، هەروەها لە دهۆک 24 هەزار و 347 کەس و لە سلێمانیش 30 هەزار و 472 کەس خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە، کە بەگشتی ئەو دەنگدەرانەی خۆیان تۆمارکردووە ژمارەیان گەیشتووەتە 109 هەزار و 18 دەنگدەر.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێندراوە و، دادوەر عامر مووسا حوسەینی نوێنەرایەتیی کۆمیسیۆنی عێراق لە لیژنەکەدا دەکات.

وەکو ئەوەی غەلای باسی کرد، لیژنە ئەمنییەکە چەند بەرپرسیارێتییەکی دەبێت:

– پاراستنی ئاسایش و سەربەخۆیی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

– پاراستنی دەنگدەر و بنکەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی هەڵبژاردنەکە تەواو دەبێت.

– کارئاسانی تەواو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە دەکات.

– پاراستنی کۆگا، کەرستە و کەلوپەلەکانی تایبەت بە پڕۆسەی دەنگدان.

– پاراستنی پڕۆسەی گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان بۆ ناوەندی هەڵبژاردنی پارێزگاکان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *