نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گوتەبێژی حكوومەتی فیدڕالی لەبارەی ناردنی مووچە روونكردنەوە دەدات

گوتەبێژی حكوومەتی فیدڕالی لەبارەی ناردنی مووچە روونكردنەوە دەدات

گوتەبێژی حكوومەتی فیدڕالی ئەمڕۆ چوارشەم روونكردنەوەیەكی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.

باسم عەوادی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق بە ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی راگەیاند: بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاند: ئەو هەواڵانەی لە میدیاكان و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو دەكرێنەوە سەبارەت بە راوەستانی ناردنی مووچە لەلایەن حكوومەتی فیدڕالییەوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دوورن لە راستییەوە.

باسم عەواد هەروەها رایگەیاند: وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدڕالی پابەندە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئادار.

جەختیشی كردەوە كە پێویستە وەزارەتی دارایی فیدڕالی و هەرێمی كوردستان پەلە بكەن لە تەواوكردنی جێگیركردنی مووچە لەو بانكانەی باوەڕپێكراون.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمیش پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەیوەندی بەردەوام دان بۆ ناردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *