نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتى ئیتر تواناى ئارامگرتنمان نەماوە بەغدا قوتى خەڵکى کوردستان ڕابگرێت

پارتى ئیتر تواناى ئارامگرتنمان نەماوە بەغدا قوتى خەڵکى کوردستان ڕابگرێت

وردەکارى لە کۆمێنتە

د. ڤیان سەبری سەرۆکى فڕاکسیۆنى پارتى گوتی، “ماوەی نزیکەی دوو ساڵە و بەتایبەت لە دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی لە حوزەیرانی ساڵی 2023، سەرجەم مافەکانی هەرێمی کوردستان پێشێل دەکرێن، لەنێویشیاندا شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

وتى:ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی فیدراڵی بە بیانووی جیاواز ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوادەخات. هەموو داواکارییەکانیانمان جێبەجێ کردووە، بەڵام هەر جارەو و بیانوویەکی نوێ دەهێننەوە. ئەم بابەتە درێژەی کێشا و توانای ئارامگرتنمان نەماوە.

دەڵێ: پرسی بودجە و مووچە، پرسێکی یاساییە و لە پەرلەمان بە دەنگی زۆرینەی فراکسیۆنەکان پەسەند کراوە. ئێمەی کوردیش سەرەڕای ئەوەی زۆر تێبینیمان لەسەر هەبوو، دەنگمان لەسەری دا، بەڵام ئێستا بابەتەکە بە سیاسی کراوە. مانگێک مووچەکە دەنێرن، مانگێک نانێرن.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، ئەوەی خستەڕوو، “داوای وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خۆجێییکردن (تەوتینکردنی) مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستوورە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *