نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تەنیا کوردى بۆ ستران عەبدوڵا.. یەکێتى ھەموو جارێک کەتنێکی گەورە دەنێنەوە

تەنیا کوردى بۆ ستران عەبدوڵا.. یەکێتى ھەموو جارێک کەتنێکی گەورە دەنێنەوە


نووسەرێك ، وەڵامی یەكێك لەو ئەندامانەی سەركردایەتیی یەكێتیی دەداتەوە كە بەردەوام هانی سیاسەتی دووبەرەكی ، بەم شایی و لۆغانەی یەكێتی لە دژی هەرێمی كوردستان دەیگێڕێت، میللەت چۆن متمانە بەو حزبە دەكات؟
تەنیا كوردی، نووسەر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسینێكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە: ”مەبەستم وەڵامێکی راستەوخۆ نییە بۆ کۆمەڵێک لەوانەی بە وەکالەتی یەکێتی، ھێشتا یەکەم رۆژی دوای دیاریکردنی ھەڵبژاردنە، كەچی دەڵێن، وەکالەت دەگەڕێتەوە لای میللەت و ھەرێمی دووەم لە زەمەن دروست دەبێت نەك ھەرێمی دووەم لەسەر زەمین، کە مەبەستیان ئەوەیە گوایە کۆتایی بە حوکمی پارتی و مێژووی پارتی و دەسەڵاتی پارتی دێت! لێرە بابەتەکە دووبارە چیرۆکێکە لەنێو حیکایەتێکی کۆندا، چیرۆکێک کە ئەکتەرەکانی لە زەمەنە جیاوازەکاندا تەنێک وشەیان گوتووە، بەڵام لە بچووکترین دەرفەتدا کەتنی گەورەیان بۆ ملیۆنان کورد ناوەتەوە. لێرە چیرۆکی راستی و وەھم ھەیە، ژێرزەمینی ھەماھەنگی بۆ کەوتنی ھەرێمی كوردستان و پارێزگاری لە ھەرێمی كوردستان ھەیە.
ڕوونیشی كردووەتەوە: دیقەتی ئەم راستییە بدەن، یەک دەرفەت بۆ خاوەنی گرووپەکەی ستران عەبدوڵا دروست بوو، بە سكاڵایەك لە دادگای فیدڕاڵی، کورسیی کۆتای تورکمان و كریستیانەكانی بە کلدان و ئاشووری و سریانی و ئەرمەنەوە ھەڵوەشاندەوە. ئەمە پێی ناڵێن گەڕانەوەی وەکالەت بۆ میللەت، ئەمە پێی دەڵێن وەکالەت بۆ تاقمێکی دژ بە پێکھاتەکان و گەڕانەوەی وەکالەتی میللەت بۆ حزبێک کە بە تەنسیق ئەم کەتنەی لە دژی پێکھاتەکان نایەوە! ئێمە دەڵێین با پێکھاتەکان کە وەکالەت لای خۆیانە، لە مانگی حوزەیراندا خۆیان لەسەر سندووقی دەنگدان وەڵامتان بدەنەوە و ھەر واش دەکەن.
تەنیا كوردی بە ستران عەبدوڵا دەڵێت: زەمەن لەسەر پێوەری خێرایی و مەکان قسە دەکات، دەمێکە لە باسی لەتکردنی ھەرێمی كوردستانەوە دێنە سەر باسی ھەرێمی دووەم ئەمجارە لە زەمەن، بەڵام لە ژێرزەمیندا دەمێکە بە كرداری وەکالەتی ھەرێمی دووەمتان رادەستی دەستی دووەم و سێیەمی ناوچەکە کردووە. با لە مەیشدا لە حوزەیران وەڵام بدەینەوە، چونکە ئەگەر مەبەستت کۆتایی حوکمە، ئەوا لە حوزەیران ژیانەوەی شەرعییەتی ھەرێمە بۆ دانانی سنوورێکی یاسایی بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی مەتبەخی سیاسیی پشتەوەی دادگای فیدڕاڵی.
دەڵێت: دەمێکە کارتان دەکرد کە ھەڵبژاردن لە ھەرێمی كوردستان نەکرێت، ھەڵبژاردن ئەو کابووسە بوو کە باسی دەکرا، برادەرانی یەکێتی دەیانگوت دۆخی ئێمە بۆ ھەڵبژاردن دەست نادات با دوای خەین، ئەگەر نا شەڕی ناوخۆ دروست دەبێت و ھەرێم لەت دەبێت. ئێستاش ئەگەر خەمی ھەرێمتانە و ھەموو شتێ بە دوو ناخوێننەوە، لەگەڵ زەنگی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە خەڵک ناخەنە سەر شەقام بۆ ھەڵپەرکێ لە دژی ھەرێمی كوردستان، بەم شاییەی دژ بە ھەرێم کە لە ناخی زۆربەتانە، چۆن میللەت متمانەی ھەبێ و وەکالەتتان پێ بدەن؟.
كوردی دووپاتی كردووەتەوە: ھەرێمی دووەم لە زەمەنی پارتیدا یەک ھەرێمە، یەک وەکالەی ھەیە لە دروستبوونەوە لای میللەتە. یەک دەستی ھەیە کە خاوەندارێتیی ئەمانەتێکە بۆ پارێزگاریکردن لێی. یەک جوگرافیاشی ھەیە کە ئێوە چەندین ساڵە خەون بە پارچەپارچەکردنی دەبینن. ھەموو جارێک کەتنێکی گەورە دەنێنەوە، مەرج نییە چیتر میللەت دڵی ئاوا فراوان بێت لە پێدانی مۆڵەت بۆ چاککردنی ئەم کەتنانە. باشتر بوو پابەندی ئەم رێککەوتنە بیت کە لە میدیا دژایەتی نەبێ، بەڵام ناتوانن، چونکە ھەمیشە پێشوەختە جەژن بەیان دەکەن و لە کۆتاییدا رۆژی جەژن نابینن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *