نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: نوێنەرایەتییەکانمان لە دەرەوە رۆڵێکی دیپلۆماسی کاریگەریان هەبووە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: نوێنەرایەتییەکانمان لە دەرەوە رۆڵێکی دیپلۆماسی کاریگەریان هەبووە

ۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی  بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێری پایتەخت دەستیپێکرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێدا، لە سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ رەتیکردەوە هەرێمی کوردستان هەرگیز مایەی هەڕەشە و مەترسیی بووبێت بۆ سەر هیچ لایەک و، گوتی، “هەمیشە دەستی دۆستایەتیمان بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی درێژ کردووە”. ئاماژەشی بەوەکرد، کە پەیوەندییە دەرەکی و نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا، زۆر بەرەو پێش چووە و گەشەی کردووە. ژمارەی کونسوڵگەری و نێردە دیپلوماسییەکان لە هەرێمی کوردستان، لە زیادبوون و بەرفراوانبووندان

سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی لە بەشێکی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، “لە بەرنامەدایە لە داهاتوودا، ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە، زیاتر بکەین و لە چەند وڵاتێکی دۆست و گرنگ کە کونسولگەرییان لە کوردستان هەیە، نوێنەرایەتيی حكومەتی هەرێم بکەینەوە بە مەبەستی برەودان بە دۆستایەتی و پەیوەندیی ئابووری و کولتووری و زانستی و ئەکادیمی”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *