نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم په‌یامێك له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم په‌یامێك له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “شەوی ڕابردوو هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ و ئەنجامەکەی نەمانی کارەبای هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بوو”.

‌راشیگه‌یاند “ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ژێرخانێکی گرینگی وەک کارەبا، کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و  ئیش و کاروباری ڕۆژانەیان”.

پێشه‌وا هه‌ورامانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند “ئێمە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان داواکارین هەموولایەک هاوکاری لێژنەی حکوومەتی فیدراڵی بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تیرۆریستان و سزادانییان و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی کردەوەی هاوشێوە”.

دره‌نگانی شەوی ڕابردوو لە ڕێگه‌ی دڕۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆڕمۆر لە شارۆچكه‌ی چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی و به‌هۆیه‌وه‌ کارەکانی کێڵگەکە راوه‌ستێنرا.

هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ، وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ هێرشه‌كه‌ و كەوتنەوەی ئاگر له‌ به‌شێكی كێڵگه‌كه‌دا‌، بەرهەمهێنانی كارەبا راوەستاوە.

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا راشیگه‌یاند‌ “له‌ كاتژمێر 10:22ی شەوی ڕابردووه‌وه‌ بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە كێڵگەی غازی کۆڕمۆر، هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیراوه‌، ئەمەش بووەته‌ هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2 هەزار و 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *