
لە کۆمێنت ناو ژمارەیان بخوێنەرەوە
جیاواز لەوەی ڕێبەری سەلەفییەکان عەبدولەتیف ، کەسێکی نزیکی بافڵ تاڵەبانییە، هێزەکانی یەکێتیی لەسەر ڕادەربڕین نزیکەی 20 کەسی سەلەفی دەستگیرکراون.
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەلەفییەکان بۆ چرکە ئاشکرای کرد، لە دەڤەری پشدەر هێزەکانی ئاسایشی یەکێتیی، دەستی کردووە بە گرتنی ئەندامان و هەوادارانی سەلەفییەکان، بەبێ بڕیاری دادگا و پاساو.
سەرچاوەکە وتیشی، تاکو ئێستا 17 کەسی سەلەفی دەستگیر کراون، هەڵمەتی گرتنی سەلەفییەکان بەردەوامە، تەنها ئەوەیە لەم ڕۆژانە سەلەفییەکان قسەیان کردووە، بە دڵی یەکێتیی و سەرۆکەکەی نەبووە، بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری دادوەر دەستگیرکردنی کەسانی نزیکمان دەستی پێکردووە.