ئەمڕۆ شەممە 12/30 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی.
سەرۆكوەزیران، هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
وەزیری پێشمەرگە ، بەناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی .