نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر خرایە خوارەوە

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر خرایە خوارەوە

لە نزیک گوندی ئاشۆکان لە پارێزگای هەولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە27ی12ی2023، دژه‌ تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێر 7:50ی خوله‌كی ئه‌مشه‌و، لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش داوه‌، لە ئەنجامی خستە خوارەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *