نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەلا عەبدوڵا قەڵاتی، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هاوخەمیانم”.

مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند “خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت”.

مه‌لا عه‌بدوڵا قه‌ڵاتی زانای ناوداری كورد و كه‌سایه‌تی دیاری ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی سۆران و هه‌ولێر، كه‌‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و ماوه‌ی زیاتر له‌ 15 ساڵ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا بووه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ته‌مه‌نی 102 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *