نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی 71مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 11ـی كانوونی یەكەم، لە پەیامێكی مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، لە 71مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتارییەت و سەرجەم ئافرەتانی كوردستان دەكەم و هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
مەسروور بارزانی دەڵێت، یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان، ڕۆڵێكی گرنگ و دیاری لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستاندا گێڕاوە، قوتابخانەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی چەندان ئافرەتی بەتوانا و سەركردە. 
لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی مافەكانی ئافرەتانی كوردستان و بەهێزكردنی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی تواناكانیان دووپات دەكەینەوە، ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پیرۆز بێت، سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان و گشت شەهیدانی كوردستان. 

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *