سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند: “خۆشحاڵم کە لە ئیماراتم بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لە COP28.”
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) تویتەری پێشوو بڵاوی کردەوە: “خۆشحاڵم کە لە ئیماراتم بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لە COP28.”
راشی گەیاندووە: “پشتگوێخستنی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بژاردە نییە و وەک گەلێک و بەشێک لە ناوچەکە دەبێت ڕۆڵی کارامان هەبێت.”
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/11/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) کە ڕۆژانی 1 و 2ی کانوونی یەکەمی 2023، لە شاری دوبەی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەڕێوەدەچێت.