نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: هەمەچەشنكردنی ئابووریی و پشتیوانیکردنی جووتیاران، ئەو بەڵێنانەن کە جێبەجێیان دەکەین

مه‌سرور بارزانی: هەمەچەشنكردنی ئابووریی و پشتیوانیکردنی جووتیاران، ئەو بەڵێنانەن کە جێبەجێیان دەکەین

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان رای گەیاند کە هەمەچەشنكردنی ئابووری و پشتیوانیکردنی جووتیاران، بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، ئەو بەڵێنانەن کە جێبەجێیان دەکەین.

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی کردووەتەوە: “هەمەچەشنكردنی ئابووری و پشتیوانیکردنی جووتیاران و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، ئەو بەڵێنانەن کە جێبەجێیان دەکەین.”

دەشڵێت: “هەنگوین بەشێکی گرنگی بەرهەمی نیشتمانیمانە، خۆشحاڵم کە لە ئەمڕۆوە، هەنگوینی بەچێژ وکوالێتی بەرزی کوردستان لە بازاڕەکانی دەوڵەتی قەتەڕ بەردەستە و زیاتر لە دوو تەن هەنگوین بە سەرکەوتوویی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە هەناردە کرا.”

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەشی بەوە داوە: “زیاتر لە 200 هەنگەوان بەشدارن لە هەڵمەتی هەناردەکردنی هەنگوین.”

راشی گەیاندووە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ دۆزینەوەی بازاڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و تا ئێستا پتر لە تەنێک هەنگوین فرۆشراوە.”

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری و پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، ئەمڕۆ چوارشەممە 29/11/2023، دوو تەن هەنگوینی کوالیتی بەرزی کوردستان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەیشتە دەوڵەتی قەتەڕ.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *