مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له وتاری خۆیدا له ڕێوڕهسمی كردنهوهی كارگهی ئاردی دستار له دهۆك، ڕایگهیاند: پاش ساڵێك لە دانانی بەردی بناغەی ئەم شوێنەی ئەمڕۆ لێین، بۆ من جێی خۆشحاڵییە كە ئەمڕۆ من لێرە لە كۆمەڵگەی دۆمیز ئەم كارگە گرنگە دەكەینەوە. دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكار دەكەم كە ئەم كارە پێشكەوتووەی لێرە دروست كردووە و دەرفەتی كاری بۆ سەدان كەس رەخساندووە.
ڕاشیگهیاند: گرنگیدان بە كەرتی چاندن و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك، یەكێكە لە ئامانجە سەرەكییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش ساڵی ڕابردوو بە هاوكاریی كەرتی تایبەت ئێمە كارمان بۆ ئەنجامدانی چەندین پرۆژە لە شارەكانی كوردستان كرد لە بواری بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران و كڕینەوەی گەنمی جووتیاران لە ناوخۆی كوردستان.
سهرۆكی حكوومهت دووپاتی كردهوه: ئێمە دەبێ هەموو توانای خۆمان بخەینە كار لەپێناو دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و پشتیوانیكردنی بەروبوومی ناوخۆ و بەرهەمی جووتیارانی كوردستان. دەبێت جووتیارانی كوردستان پشتڕاست بن كە حكوومەت هەموو پشتیوانییەكیان دەكات و بازاڕی ناوخۆ و دەرەكی بۆ بەرهەمەكانی ئەوان پەیدا دەكات.
سهرنجی خسته سهر ئهوهش: دروستكردنی ئەم جۆرە كارگانەش هاوكارییەكی زۆری جووتیارانمان دەكات تاوەكوو بەرهەمەكانی ئەوان بفرۆشرێن، هاندانێكە بۆ ئەوەی لەسەر چاندن و بەرهەمهێنان بەردەوام بن.
بەپەلە
پەیامی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)
به بۆنهی یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام، حەزرەتی محهمهد( دروودی خوای لهسهر بێت) ، گەرمترین پیرۆزبایی …