سەرەتا / کوردستان / بەپەلە.. وەزارەتی دارایی تاکو ئێستا 150 هەزار فەرمانبەر هەژماری من تۆمارکراون

بەپەلە.. وەزارەتی دارایی تاکو ئێستا 150 هەزار فەرمانبەر هەژماری من تۆمارکراون

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: بەپێی دواین داتاکانی لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من، لەسەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تاكو ئێستا 150 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و دەبنە خاوەن هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان.                                                
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، مووچەخۆران و فەرمانبەران لەئێستادا لە ڕێگه‌ی پێنج بانکەوە لەسەر خواستی خۆیان لە یەکێک لە بانکەکان هەژماری بانکیان بۆ دەکرێتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەکانیان لە ڕێی هەژماری تایبەتی خۆیانەوە وەردەگرن

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: هیوادارم ئەو كه‌سانه‌ی خولی راهێنانیان لە ژاپۆن یان لێره‌ له‌ لایەن پسپۆڕانی ژاپۆنییەوە بینیوه‌، ئەو شارەزاییه‌ی بەدەستیان هێناوە، لێره‌ به‌گه‌ڕی بخه‌ن

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/11/2023، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به‌ كار و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *