نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نەجیبە مەحموودخانی دزڵی

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نەجیبە مەحموودخانی دزڵی

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 1ـی 11ی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نەجیبەخانی کچی مەحموودخانی دزڵی و هاوسەری مەرحوم شێخ ئەمین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی) پەیامێکی هاوخەمیی بڵاوكرده‌وه‌.

 له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه‌، بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی خاتوو (نەجیبەخانی کچی مەحموودخانی دزڵی و هاوسەری مەرحوم شێخ ئەمین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی)ـم پێ گەیشت.

سه‌رۆك بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی تەواوی بنەماڵەی مەحموودخان و بنەماڵەی نەقشبەندی و خزم و کەسوکار و ئاشنایانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌شڵێت، لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو نەجیبەخان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بەپەلە

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری بەغدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *