نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیمان به‌رده‌وام ده‌بێ

مه‌سرور بارزانی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیمان به‌رده‌وام ده‌بێ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/10/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق كرد، لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە تایبەتی بانکی ناوەندی، لە بوارەکانی چاکسازی لە کەرتی بانکی و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و کارکردن بۆ سەقامگیریی ئابووری کرا.

سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بە پرۆژە و دەستپێشخەریی (هەژماری من) کرد و سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگی پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی-مان کرد و جەختمان لەوە کردەوە کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، پێشکەوتنە بۆ هەموو عێراق و لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییاندایە.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون و برەودان بە هەماهەنگی و هاریکاری لە پێناو گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی داراییدا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *