نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گوندى هاوار سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە بۆردوومان کراوە

گوندى هاوار سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە بۆردوومان کراوە

گوندى هاوار دانیشتوانەکەى پێڕەوى ئاینى کاکەین، بەرەبەیانى ئەمڕۆ تەقینەوەیەکى گەورە تێدا ڕودەدات، گومان دەکرێت بۆردوومانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانبێت.

مستەشار مستەفا، براى ئەو پیاوەى لە باخەکەى تەقینەوەکە ڕویداوە بۆ میدیاکان ڕاى گەیاند: شەوى ڕابردوو لەو شوێنەى کە ڕوبە هەناریان کردووە ئاگریان کردووەتەوە، تەقینەوەیەکى گەورە ڕویداوە کە بە چەند خولەکێک پێش تەقینەوەکە برا و براژن و برازاکانى شوێنەکەیان بەجێ هێشتووە.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ئەو ئاگردانە خۆیان دروستیان کردووە ئەوە چەند ساڵێکە لەو شوێنە ئاگر دەکەنەوە بۆ کوڵاندنى ئاوى هەنار، هیچ ڕوینەداوە بۆیە ئێمە بێگومانین لەوەى تەقینەوەیە بەڵام هێزەکانى ئاسایش و دژە تیرۆرى یەکێتى هێچمان پێناڵێن.

وتیشى: هێزە ئەمنییەکان پێیان وتووین ڕەنگە تەنها پاشماوەى هاوەن و تێنتى ساڵانى ڕابردووبێت، ئێمە ئەو قسە ڕەت دەکەینەوە چوکە ئێمە ساڵانێکى زۆرە لەو شوێنە ئاگردانمانە بۆیە دڵنیاین تەقینەوەیە چەکى کۆن نییە لەو شوێنە مابێتەوە.

لە ساڵانى ڕابردوو چەکدارانى پەکەکە لە گوندەکانى هاوار و هاوارە کۆنە و گریانە بوونیان هەبووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیاش هەر شوێنێک چەکدارى پەکەکەى تێدابێت بۆردومانىدەکات.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *