
بزووتنەوەی ئیسلامی.. یەکێتیی 16ـی ئۆکتۆبەری ئەنجامدا دۆخی کوردستانی گەیاندە ئەمڕۆژە
وردەکاری لە کۆمێنتە
حاجی نیعمه‌ت عیزه‌ت، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕای گەیاند: “16ی ئۆكتۆبەر رۆژێكی زۆر ناخۆش و دڵته‌زێن بوو بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، به‌تایبه‌ت بۆ باشووری كوردستان، چونكه به‌هۆی ئه‌و خیانه‌ته‌وه له %50ی خاكی كوردستان‌مان له‌ده‌ست دا.
وتی:”به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌موو خوێن و ماندووبوونه له‌ده‌ست چوو و تا ئه‌مڕۆش باجی 16ی ئۆكتۆبەر ده‌ده‌ین، جگه له‌وه‌ی له كه‌ركووك و خانه‌قین، كه گهڕێنراونەتهوه ژێر ده‌ستی عێراق، ئێمه زه‌لیل و داماوین، له‌م دواییانه له كه‌ركووك كورد خۆپیشاندانی كرد، بینیمان چی‌یان له گەنجانی كورد كرد، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی 16ی ئۆكتۆبەر بوو، له‌دوای ئه‌م رووداوه شتی دیكه‌ش هه‌بوو، تائێستا به‌هۆی 16ی ئۆكتۆبەرهوە كورد برسی ده‌كرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە