نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە داوە کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری بە پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان داوە و کاریکردووە لە پێناو پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی و نەهێشتنی کێشە و ئاستەنگەکان لەبەردەم وەبەرهێناندا.

جەختیشی لەوە کردەوە کە تا ئێستا هەنگاوی باش بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان نراون، بەڵام ئامانجمان ئەوەیە هەنگاوی زیاتر لەم بوارەدا بنێین.

سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری کاراکردنی سیستەمی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەتایبەتی خزمەتگوزاریی دارایی.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە هاوکار و یارمەتیدەر و هەماهەنگکار بوون لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش بە ئاراستەی گەشەپێدانی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز و ڕەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیارو تێبینی و سەرنج و پێشنیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە کە بە ئامانجی زیاتر برەودان بە پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان خرانەڕوو.

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *