
گۆران جه‌لال، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی حزبی زه‌حمه‌تكێشان، ڕایگەیاند:”ته‌عریبه به‌رده‌وام بووه، ئه‌و كاته‌ی هێزه سیاسییه‌كان ناكۆكن و له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن له ناوچه كوردستانییه‌كان ناكۆكن، ئه‌و پرۆسه‌یه توندتر ده‌بێت و عه‌قڵییه‌تی شۆڤێنیی عێراقی جارێكی دیكه ده‌ست به‌و پرۆسه‌یه ده‌كاته‌وه، نه‌ك 16ی ئۆكتۆبەر، سه‌رجه‌م گرفت و ئاڵۆزییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ته‌عریب ده‌بێت و به‌هێزتری ده‌كات، لێكه‌وته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌نیا ته‌عریب نییه.
ئه‌وه‌شی خسته روو: دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبەر لایه‌نی عێراقی دەرفەتی قۆسته‌وه و بەچڕی ده‌ستی ته‌عریب كردووه و تا ئێستاش بەردەوامە، كه ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ی خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه.