نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامێک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەیامێک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند کە بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: “وەک هاوخەمی و ڕێز لە ڕۆحی قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی کرد سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیێندرێت.”

ئاماژەی بەوەش داوە: “لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم ڕووداوەش، سەرۆکی حکوومەت فەرمانی کردووە تیمەکانی تەندروستیی و فریاگوزاری، بەدەم قوربانییانەوە بچن و دەرگای نەخۆشخانەکانی کوردستان بە ڕووی بریندارەکان بکرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستییان.”

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *