
پێش كه‌مێك (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/9/2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له (فه‌یسبووك)، ڕایگه‌یاند: ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیە ( بەخدێدا)، کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان کەس، زۆر خەمباری کردین.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكوومه‌ت رایگه‌یاندووه: پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم .
مه‌سرور بارزانی، دووپاتی كرده‌وه: دوێنێ شەو لەگەڵ ڕوودانی ئەم کارەساتە، وەزارەتی تەندروستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم ڕاسپارد، بە زووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە.