
سەرۆککۆماری تورکیا نووری مالیکی بانگهێشت دەکات سەردانی تورکیا بکات. باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەڵێت، پەیوەندییەکانی بەغدا و ئەنقەرە باشتر دەبن.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ سێشەممە، 26-09-2023، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە عەلی رەزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کردووە و پێکەوە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانیان تاوتوێ کردووە.