نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گه‌رمیانییه‌كان داهاتی ته‌نكه‌ره‌نه‌وتییه‌كان بۆ فه‌یسبووكه‌كانی لاهوور بووه‌

گه‌رمیانییه‌كان داهاتی ته‌نكه‌ره‌نه‌وتییه‌كان بۆ فه‌یسبووكه‌كانی لاهوور بووه‌

دووای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی كۆمپانیای فه‌یسبووك سه‌ددان ئه‌كاونت و په‌یج و گروپی له‌ فه‌یسبوك و ئینستاگرام دای خست ڕای گه‌یاند، لاهوور جه‌نگی سه‌رپه‌رشتی كردوون بۆ دژایه‌تی و جنێودان به‌ ڕكابه‌ره‌كانی.

هاوڵاتییانی گه‌رمیان ده‌ڵێن داهاتی نه‌وتی سنووره‌كه‌مان بۆ په‌یچ و ئه‌كاونته‌ ته‌زویره‌كانی لاهوور جه‌نگی بووه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ده‌كات شایه‌نی حكوومڕانی میله‌تێك نییه‌.

هه‌روه‌ها گه‌رمیانییه‌كان ده‌ڵێن، نه‌وتی ئێمه‌ ده‌دزن بۆ شه‌ه‌ جنێو تێكدانی شیرازه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كه‌مان ئه‌مه‌ش شه‌رمه‌ بۆ ئه‌و حزبه‌، پێویسته‌ خۆپێشاندان دژی لاهوور جه‌نگی به‌ڕێوه‌بچێت چونكه‌ به‌پاره‌ی ئێمه‌ شه‌ڕی ڕكابه‌ره‌كانی ده‌كات و گه‌نجه‌كانمان به‌ كۆیله‌ ده‌كات.

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی ، وه‌ك چالاكێكی مه‌ده‌نی له ‌گه‌رمیان، گوت، ئه‌و په‌یجانه‌ی لاهوور جه‌نگی مانگانه‌ پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، بێگومان ئه‌و پاره‌یه‌ش پاره‌ی گیرفانی خۆی نییه‌، به‌ڵكو پاره‌ی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی گه‌رمیان و كوردستانه‌.

زیاتر ڕوونی کردەوە، چوار شه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌ك گه‌نجانی كفری له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا داوای داهاتی نه‌وت ده‌كه‌ن و ئاهوناڵه‌یان ده‌گاته‌ ئاسمان، کەچی ئێستە ده‌ركه‌وتوه‌ نه‌وتی حه‌سیره‌ له‌ گه‌رمیان بۆكوێ ده‌چێ.

بەپەلە

هەڵوێستی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ

chrka – 1 دۆسیەی گیانلەدەستدانی “غەزال مەولان”، ئەو کچە تەمەن 18 ساڵەی کە لە چەند …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *