نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگەیەندراوى هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت باسى مووچەى کوردستانى نەکرد

ڕاگەیەندراوى هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت باسى مووچەى کوردستانى نەکرد

ئەمشەو لایەنەكانی ناو هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆشكی حكوومەت كۆ بوونەوە، لەو كۆبوونەوەیەی كە سەركۆماری عێراقیش ئامادەی بوو، باسی چەند بابەتێكی گرنگ كرا، بەتایبەتی رووداوەكانی كەركووك و چەند بڕیارێك دەركران.

عەباس رازی عامری، ئەمینداری هاوپەیمانیەتییەكە لە بەیاننامەیەك رای گەیاند، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەركۆنەی رووداوەكانی كەركووك دەكات بەهەر پاساوێك بووبێت یان لە لایەن هەر لایەنێكەوە ئەنجام درابێت، كۆبوونەوەكە داوای پابەندبوونی بە گوتارێكی نیشتمانی كرد كە یارمەتی هێوربوونەوە و نانەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە كەركووك دەدات، ئەو پارێزگەیەی تایبەتمەندییەكی خۆی هەیە.

هاوپەیمانیەتییەكە دووپاتی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكان لە وادەی خۆی، بەتایبەتی لە كەركووك كردەوە، هەروەها پاڵپشتیی بۆ بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی گەڕان بەدوای راستییەكان بۆ رووداوەكانی كەركووك دەربڕی، دووپاتی كردەوە كە پێویستە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت و ئەوانەی تێوەگلانیان دێتە سەلماندن، جا لەهەر لایەنێك بن، لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

كۆبوونوەكە بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی سەركردایەتی لە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی دا بۆ سەردانیكردنی كەركووك و گەیشتن بە راستییەكان و چارەسەركردنی بە پەلەی دۆخەكە، دووپاتیشی لە پێویستی ئەنجامدانی گۆڕانكاریی ئیداری لە كەركووك كردەوە، بەو شێوەیە پارێزگاری لە هاوسەنگی لە نێوان پێكهاتەكانی بكات.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *