
ئاندی ئۆگڵاس، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا راگەیاند، ” گرنگە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کوردەکان بەردەوامبێت و هاوشێوەی رابردوو پشتیوانیان لێبکەین، لەبارەی هەژموونی ئێران و ئابڵۆقەکانی ئێستا و پڕۆسەی بودجە نیگەرانم.
ئاشکرایکرد، “لیکۆڵینەوەیەکی زیاتر لەوبارەیەوە دەکەم بۆ ئەوەی بزانم ئێمە لە کۆنگرێس دەتوانین چی بکەین تا هەرێمەکە لە گەشەسەندن بەردەوام بێت.
ئاندی ئۆگڵاس باسی لەوەشکرد، ئەمەریکا پشتیوانی لە دیموکراسییەت و ئازادی لە هەموو جیهان دەکات، بە کوردستانیشەوە، کار لەسەر ئەوە دەکەین چۆن پەیوەندییەکانمان بەرەوپێش ببەین، هەروەها دۆخی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان باشتر بکەین.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە