نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆك بارزانی: خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس ڕۆڵێكی بەرچاوی له‌ پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەبوو

سه‌رۆك بارزانی: خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس ڕۆڵێكی بەرچاوی له‌ پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەبوو

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28ی 8ی 2023، به‌هۆی كۆچی دوایی، مه‌تران ره‌بان حسقیان، كه‌سایه‌تیی دیاری كریستیان، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاو كرده‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی له‌و په‌یامه‌یدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، مەتران رەبان ئەلقەس ڕۆڵێكی بەرچاوی لە بڵاوکردنی فەرهەنگی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان و پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەبوو.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ئایینیی دیاری كلدانی كوردستان (مەتران رەبان ئەلقەس) مەترانی كەنیسەی (کلدان)ـیم پێ گەیشت.

خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس ڕۆڵێكی بەرچاوی لە بڵاوکردنی فەرهەنگی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان و پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەبوو. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەكەیان و خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و جیهان دەكەم، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *