نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە

رۆژی پێنجشەممە (17ـی ئابی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ شاری ئەبوزەبی، لە گەڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە .

‌لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێکران.

0
0
0

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *