نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرکردەیەکی باڵای یەکێتیی.. کاک مەسعود گەورەی کوردە

سەرکردەیەکی باڵای یەکێتیی.. کاک مەسعود گەورەی کوردە

محەمەد وەتمان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، راگەیاند: بێگومان پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حزبێکی سەرەکیی کوردستان، ھەمیشە ڕۆڵی کارای ھەبووە لە ئازادی و ئارامی و پاراستنی ئەزموونی کوردستان لەو کارەسات و ڕووداوە ناخۆشانەی کە بەسەر گەلی کورددا ھاتوون.

ڕوونیشی كردەوە: ”جەنابی کاک مەسعود بارزانی لای من پیاوێکی گەورەیە، گەورەی گەلەکەمانە، پێشتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بووە و ئێستا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، خودی خۆم ھەمیشە ڕێزم لە خەبات و تێکۆشانی جەنابی کاک مەسعود بارزانی گرتووە، بۆیە پێویستە ھەموومان ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی سەرکردەکانی کورد بگرین.

وەتمان، ئاماژەی بەوەش دا: ”جەنابی کاک مەسعود بارزانی، بە درێژایی مێژووی ژیانی خەبات و تێکۆشانی بۆ گەلی کورد کردووە، بۆیە ناکرێت لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و شەڕی ڕژێمی بەعس لە دژی خەڵکی کوردستان، ڕۆڵی بەرچاوی کاک مەسعود بارزانی لەبەرچاو نەگرین.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *