نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە

مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 8/8/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: ” پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ئومێدەوارم لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان.”

ئەمەش دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستاندا:

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ئومێدەوارم لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *