نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دادگای فیدراڵی وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی لە دژی ژمارەیەک ماددەی یاسای بودجەی دایەوە

دادگای فیدراڵی وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی لە دژی ژمارەیەک ماددەی یاسای بودجەی دایەوە

بڕگەی یەكەمی ماددەی 11 لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بەم شێوەیەیە:

پشكی هەرێمی كوردستان لە كۆی ئەو خەرجییە فعلییە دیاری دەكرێت كە لە خشتەی (د – خەرجیی حاكیمە)ی پاشكۆی ئەم یاسایەدا هاتووە، لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بە رەزامەندیی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵی دەدرێت.

  • دادگای فیدڕاڵی دەستەواژەی (بە رەزامەندیی سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵی) بە نادەستووری لە قەڵەم داوە.

بڕگەی حەوتەم لە ماددە 13ی یاسای بودجەی بودجەی گشتیی عێراق بەم شێوەیەیە:

لە كاتی بوونی هەر ناكۆكییەك لەبارەی بیروبۆچوونەكان لە نێوان هەردوو حكوومەتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەوەی پەیوەندی بە ماف و پابەندییەكان و ئەو میكانیزمانەوە هەیە كە لەم یاسایەدا هاتووە، لێژنەیەك لە هەردوولا پێك دێت بۆ سەیركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان تاوەكوو لە ماوەی 30 رۆژ لە بەرواری پێكهێنانی، راسپاردەكان بەرز بكاتەوە و چارەسەر بكرێت، لە حاڵەتی نەگەیشتنە چارەسەر، ئەنجوومەنی نوێنەران بۆی هەیە بڕیاری پێویست بدات.

  • دادگای فیدڕاڵی دەستەواژەی (لە حاڵەتی نەگەیشتنە چارەسەر، ئەنجوومەنی نوێنەران بۆی هەیە بڕیاری پێویست بدات) بە نادەستووری لە قەڵەم داوە.

وردەكاریی تەواو لەم لینكەدایە:-

https://www.basnews.com/so/babat/818717

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *