
محەمەد خورشید یاریدەدەرى مەکتەبى ڕێکخستنى کەرکووک گەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان راگەیاند، لایەنە عەرەب و تورکمانەکان بە چەند لیستێك بەشدار دەبن، گوتیشی: بۆ لیستە کوردییەکانیش پێشبینی بەشداریکردنی سێ بۆ چوار لیستی کوردی دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان وەک پارتی لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسی هاوپەیمانێتیمان پێکهێناوە، گوتیشی: گرفتێکی تەکنیکی هەیە کە پێشبینی دەکەن ئەمڕۆ بتوانن ئەوەش چارەسەر بکەن.
محەممەد خورشید گوتی: ئێمە لایەنە ئیسلامییەکان، لایەنە نەتەوەییەکانمان لەگەڵدایە. لەگەڵ لایەنی سیاسی نەتەوەی دیکەش رێککەوتوون.
دەڵێت: ئێمە لەم قۆناغەدا ناتوانین لەگەڵ لایەنێک هاوپەیمان بین کە بەرپرس بوون لە خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، پارتی لەم قۆناغەدا پێی باش نەبووە لەگەڵ یەکێتی لەسەر یەک لیست بێت.