نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حه‌مدی شه‌نگالی وه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ دیاری كرا

حه‌مدی شه‌نگالی وه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ دیاری كرا

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان، به‌فه‌رمی د. حه‌مدی شه‌نگالی بۆ پۆستی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ دیاری كرا و ده‌ستبه‌كار بوو.

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بە پێی ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بۆ ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ ڕواڵەتێکی فیدراڵی وەربگرێت و نوێنەری هەرێم لەناو پێکهاتەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە ئامادە بێت، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران د. حەمدی ئیلیاس (حەمدی شەنگالی)ـی بۆ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاری کرد.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ڕەزامەندی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەر بۆ هەمان مەبەست، وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانی وەزاری دەرکرد و ناوبراو لە کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە کار بوو.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *