نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووە و لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (20ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تورکیا کرد بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ حکومەتی نوێی تورکیا خواست.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا.

هاوکات هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە و فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری و هەماهەنگیی لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.

ئەمڕۆ سێشەممە (20ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و ئێوارەی ئەمڕۆش گەڕایەوە هەولێر.

هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ تورکیا لە تویتێکدا نووسیویەتی: “ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركیا كۆبوومه‌وه‌ و پیرۆزبایم لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی کرد.”

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی: “گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە كرد.”

حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی سەردانەکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ تورکیا ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەکاندا ” گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.”

لەلایەن خۆیەوە، جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی سەردانەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ برەودانە بە پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، سەردانەکەش دەرفەتێک دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتەکانی عێراق.

ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەبێتە سێیەمین سەردانی فەرمیی مەسرور بارزانی وەکو سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە. رۆژی (28ـی تشرینی دووەمی 2019)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم سەردانی فەرمی بۆ تورکیا ئەنجامدا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رایگەیاند، “به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاومان به‌دیهێنا له‌باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌ بازرگانییه‌كان و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌”.

رۆژی هەینی (15ـی نیسانی 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جاری دووەم بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە 28ـی ئایاردا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، رۆژی شەممە (3ـی حوزەیرانی 2023)، لە پەرلەمانی تورکیا سوێندی یاسایی خوارد و هەمان رۆژیش کابینەی نوێی حکومەتەکەی ئاشکرا کرد

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *