سەرەتا / کوردستان / ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی هەنوکەیی تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی حوزەیرانی 2023، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتە پەیوەندیدارەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان.

لە تەوەری دووەمدا، باس لە ڕەشنووسی ئەو پرۆژەیاسا و پەیڕەوانە دەکرێت کە تاکوو ئێستا دەنگدانی کۆتاییان لەسەر نەکراوە.

تەوەری سێیەم تایبەت دەبێت بە بابەتی کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

لە تەوەری چوارەم و کۆتاییدا، بابەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لەلایەن هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێنە ڕوو.

بەپەلە

عێراقچی؛ نه‌ته‌نیاهۆ مارێكه‌ تڕه‌مپی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند

عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ واشنتن خۆی له‌ كۆتوبه‌ند و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *