حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی 7ی ئه‌مساڵه‌وه یاسایی چاكسازی ده‌خاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، یه‌كێتی دژی پڕۆسه‌كه‌یه گۆڕان ده‌ڵێ،یه‌كێتی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌ترسێت چونكه به‌پاره ڕای گرتوون.
عه‌لی حمه ساڵح سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕای گه‌یاند، یه‌كێتی دژی پڕۆسه‌ی چاكسازییه چونكه له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌ترسێت و خانه‌نشینی و بندیواری زۆری نایاسایی هه‌یه.
حمه ساڵح ده‌ڵێ، چاكسازی بكرێت یه‌كێتی به‌قه‌ده‌ر چوار كورسی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ماوه‌ری به‌ده‌وره‌وه نامێنێت، یه‌كێتی ده‌نگده‌ری پاره‌ی هه‌یه و بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش مووچه‌خۆرێكی بندیوار و خانه‌نشینی زۆری نایاسایی كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، حكوومه‌ت سووره له‌سه‌ر چاكسازی و ئێمه ده‌ورمان هه‌بووه له یاسایی چاكسازی و پشتیوانین و ده‌بێت له‌م وڵاته چاكسازی بكرێت و هیچ هێزێكیش نییه بتوانێت ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م چاكسازی.