
یەکێتى بە سەرۆکایەتى قوباد و بافڵ هەموو ڕێگایەکیان گرتەبەر بۆ لێدان لە قەوارەى کوردستان لە ڕێگەى ڕادەستکردنى نەوت و پڕۆژەى بودجە ، بەڵام ئیرادەى خەڵکى کوردستان و زۆرینەى پەرلەمانتارەکان کورد سەرکەوت و ئەوانیش جارێکى تر شکستیان هێنا.
چاودێرى سیاسى محەمەد بارام دەڵێ: یەکێتى هەموو ڕێگایەکى گرتەبەر بۆ ئەوەى نەوت بەتەواوەتى ڕادەستى بەغدا بکرێت بەڵام شکستى هێنا و پاشان لە بابەتى پڕۆژەى بودجە هەوڵی زۆریدا وا مامەڵە لەگەڵ قەوارەى کوردستان بکرێت هاوشێوەى پارێزگاکانى عێراق لەمەش جارێکى تر شکستى هێنا.
محەمەد بارام دەڵێ: یەکێتى ئێستە لە دەرەوەى بازنەى کوردایەتییە و هەموو سیاسەتى ئەو حزبە بووەتە خزمەت بۆ نەیارانى گەلەکەمان، ئەوەى هەیە پارتى و چەند حزبێکى تر جارێکى تر ڕوبەڕوى پلانە قیزەونەکانى یەکێتى ڕاوەستاونەتەوە.
زیاتر وتى: ئەو حزبە تەنها ئەوەى ئامانجیەتى دەست کەوتى شەخسییە بۆ سەرکردەکانى نەک بۆ خەڵکى کوردستان ، دەبینین ئێستەش ئەو دۆخەى هەیە بەرهەمى خیانەت و ناپاکى ئەوان بووە.