
جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، پێیان وایه ئه‌وانه‌ى ده‌نگیان به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه داوه ژماره‌یان زیاتر بوه له‌وانه‌ى كه دژى بوون بۆیه سه‌یرى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كه‌نه‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، داوایانكردوه 12%ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌و رێژه زیاده‌یه‌ى نرخى نه‌وتى هه‌رێم بدرێته‌وه كه له‌بودجه دیارى كراوه.
ووتیشى، له‌كاتى ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م بڕگه‌یه پێیان وایه ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵى بوون زیاتربوون له‌وانه‌ى له‌دژى بوون بۆیه سه‌یرى ڤیدیۆكان ده‌كه‌نه‌وه و ئومێدیان هه‌یه ده‌نگى زۆرینه‌ى پێدرابێت و ده‌شڵێت” ئه‌گه‌ر زۆرینه ده‌نگى پێ دابێت ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى واژۆى ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌ڕێننه‌وه‌و دادگاى فیدڕاڵى ناوێت.