نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن ده‌كات

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن ده‌كات

ئەمڕۆ دووشەممە 12/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز فیراس ئەلهەواری، وەزیری تەندروستی شانشینی هاشمیی ئوردنی و شاندێکی یاوەری کرد.”

سەرۆكی حكوومەت باسی لەوەش كردووە: “وەزیری تەندروستی ئوردن، سڵاو و ڕێزی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلای دووەمی شای ئوردنی پێگەیاندین و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەموو هاریکاری و هەمانگییەک لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.”

مەسرور بارزانی هەروەها دەڵێت: “لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەمان بە پەیوەندی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دا، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانمان بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی بەردوامیی ئوردن و بەتایبەتی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلا لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.”

سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوەش داوە، كە تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانیان، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری تەندروستی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی شانشینی ئوردن بوو لەو بوارەدا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *